جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا داوا لە ئەمیری قەتەر دەکات لە سەر پرسێکی گرینگ بە زوویی سەردانی واشینتۆن باکت

پەیامی کورد     ...  جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا داوا لە ئەمیری قەتەر دەکات لە سەر پرسێکی گرینگ بە زوویی سەردانی واشینتۆن باکت

ئەمریکا و قەتەر سەبارەت بە فەراهەم کردنی گازی ئەورووپا گفتۆگۆ دەکەن 

بە پێی ڕاپۆرتێک بەرپرسانی ئەمریکی لەگەڵ قەتەر دەربارەی فەراهەم کردنی گازی سرووشتی شل لە جۆری " (LNG) "  بە ووڵاتانی ئەورووپایی گفتۆگۆیان کردووە . ئەم گفتۆگۆیانە بە هۆی نیگەرانی ئەمریکا و ئەورووپا لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین و پچڕانی گازی ئەم ووڵاتە بۆ ووڵاتانی ئەورووپایی ئەنجام دراوە .

بلومبێرگ یش هەر لەمبارەیەوە نووسیویەتی جۆۆ بایدن داوای لە شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی ثانی ئەمیری قەتەر کردووە بە زوویی سەردانی واشینتۆن بکات . لەم سەفەرەدا بایدن بە نیازە دەربارەی ڕاگواستنی گازی قەتەر بۆ ئەورووپا لەگەڵ ئەمیری ئەم ووڵاتە قسە و گفتۆگۆ بکات .

یەکیتی ئەورووپا بۆ نزیکەی یەک لە سەر سێی گازی خۆی لە ڕووسیاوە وەردەگرێت و گەمارۆوەکانی ئەمریکا لە دژی مۆسکۆ بە هەر هۆکارێک دەتوانێ ئەم بابەتە تووشی کێشە و ڕاوەستان بکات . هەر جۆرە ڕاگرتنێک لە بواری گازی ڕووسیا بۆ ئەورووپا ، گرفتی ووزە بە هۆی کەمبوونی سووتەمەنی زیاتر دەکات

بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت جەختی کردەوە کە دەوڵەتی بایدن لە ئەورووپا و فەراهەم کردنی گاز هاوکات لەگەڵ سەقامگیری بۆ ئەوان پاڵپشتی دەکات .

ڕۆژئاوا ڕووسیا بە کۆکردنەوەی چەک و هێز لە سنوورەکانی ئۆکراین و داڕشتنی وار بۆ هێرش کردن بۆ سەر ئەم ووڵاتە تاوانبار دەکات .


ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە