جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا " دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی ڕابەری داعش پەیامێکی زۆر گرینگی بۆ کورد و بە تایبەتی " هەسەدە " هەیە

پەیامی کورد     ...   جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا " دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی ڕابەری داعش پەیامێکی زۆر گرینگی بۆ کورد و بە تایبەتی " هەسەدە " هەیە

دوێنێ پێنجشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پەیامێکی تویتەریدا لەناوبردنی ئەبوو ئیبراهیم قوڕەیشی ڕێبەری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشی لەناوچەی ئیدلیب لە سووریا لەڕێگای ئۆپراسیۆنێکی سەربازییەوە راگەیاند و دواتر لە ووتەیەکدا سەبارەت بەم بابەتە سوپاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتی کرد کە لە پڕۆسەکەدا هاوکاری هێزەکانی ئەمریکا بوون.

لە ووتارەکەیدا بایدن جارێکی تر پابەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای لە پاراستنی ئاسایشی هاوپەیمانەکانیان راگەیاند و جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هاوپەیمانی کردن لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات.

لەوبارەیەوە، تێئۆدۆر کاراسیک شرۆڤەکاری سیاسی ئەمریکی بە ئاژانسی "نۆرس پرێس"ی راگەیاندووە: کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی لەناوبردنی ڕێبەری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و سوپاسکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەلایەن جۆ بایدن ەوە، ئاماژەی قووڵ و گرینگی تێدایە.

کاراسیک وتوویەتی : پڕۆسەکە لەدوای رووداوەکانی گرتووخانەی حەسەکە دێت، ئەمەش گورزێکی مەعنەوی کوشندەی گەورەیە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بەهۆی هێرشەکەی ئەم دواییەوە وورەی لایەنگرەکانی بەرزکردەوە، بەڵام لەناوبردنی قوڕەیشی مانای کۆتایی هاتنی یەکجارەکی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە ناگەینێت.

شرۆڤەکارە ئەمریکی یەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە دۆزینەوەی دووەم ڕابەری داعش لە ئیدلیب، هەواڵێکی ناخۆشە هەم بۆ شارەکە و هەم بۆ تورکیاش، ئەو پێشهاتەش ئاماژەی ئەوە دەگەێنێت کە ناوچەی ئیدیلب لەژێر کۆنترۆڵدا نییە. باسی لەوەشکردووە کە پرسیارگەلێکی زۆر لەسەر هۆکاری بوونی ئەو سەرکردە تیرۆریستیانە لەناوچەی ئیدلیب درووست بووە.

کاراسێک لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کوردستان) وتوویەتی: "هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە نییە کە ئەمریکا ئاسمانی ناوچەکەی بە ڕووی تورکیادا کردبێتەوە، بەڵام زەحمەتە ئەم ڕووداوانە لەیەکتر داببڕیندرێن.


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە