جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسى کورد هۆشداری دەداتە ئەردۆغان
پەیامی کورد ... جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا سەبارەت بە پرسى کورد هۆشداری دەداتە ئەردۆغان
ڕۆژنامەى Korkusuz ى تورکیا: سەرۆککۆمارى ئەمریکا هۆشدارى بە ئەردۆغان داوە کە دەست لە مەهەپە هەڵگبرێت و پرسى کورد لەسەر فۆرمۆڵەیەکی بەرفراوان حازر بکا تاکوو دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبێت
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی کۆرکۆسۆز ی تورکیا سەرۆککۆماری ئەمریکا جۆ بایدن ، هۆشداری داوەتە سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان و رایگەیاندووە : دەست لە حیزبی مەەهەپە هەڵبگرێت و لە سەر پرسی کورد فۆرمۆڵەیەکی بەرفراوان ئامادە بکات تاکوو دۆخەکە لەوە ئاڵۆزتر نەبووە .
لە ١٤ی حۆزەیران دا لە بڕۆکسل لە کۆبوونەوەی لووتکە بە ئامادەبوونی سەرۆکەکانی ناتۆ بەڕێوەچوو و سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن و سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەئیب ئەردۆغان پێکەوە ووتووێژیان ئەنجام دابوو .
نووسەری ڕۆژنامەی کۆرکۆسۆز ئەحمەد تاکان دەڵێ : ئەو دەربارەی ناوەڕۆکی گفتۆگۆ یەکانی نێوان بایدن و ئەردۆغان زانیاری زۆر گرینگی بە دەست هێناوە بەڵام بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەو زانیارییانە چاوەڕێی ووتاری سەرۆکی مەهەپە ی دەوڵەتی باخچەلی لە ووتاری هەفتانەی فڕاکسیۆنی پارتەکەی خۆیدا لە پەرلەمانی تورکیایە .
تاکان هەروەها ئاشکرای دەکات کە لە دوای ووتارەکەی سەرۆکی مەهەپە ئەویش زانیارییەکانی خۆی کە پشتڕاست دەکرێنەوە و ووتی : ئەو زانیارییانەی کە من لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆدا بە دەستیهێناوە و لە ووتاری هەفتانەی فڕاکسیۆنی مەهەپە دا پشتڕاست کراوەتەوە ئەوەیە کە لە کۆبوونەوەی لووتکەی ناتۆ لە دژی ئەردۆغان ڕاگەیندرا کە ئەو دەبێ دەست لە مەهەپە هەڵبگرێت و لە سەر پرسی کورد فۆرمۆڵەیەکی بەرفراوان ئامادە بکات تاکوو دۆخەکە ئاڵۆزتر نەبووە .
پارتی تەڤگەری نەتەوەپەرستی " مەهەپە " پارتییەکی دژ بە نەتەوەی کورد ە و ڕەگەز پەرەستە و هاوپەیمانی سەرەکی ئاکەپە یە .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە