جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە پیتاندنەوەی ٦٠٪ ی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بە پیتاندنەوەی ٦٠٪ ی یۆرانیۆم لە لایەن ئێرانەوە ڕاگەیاند
▪️ بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا ئێوارەی دوێنی هەینی ١٦ى ئەیپریل بەرامبەر بە ۲۷ی خاکەلێوە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەەانیدا لەگەڵ یووشیهیدوو سووگا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن دەربارەی بەردەوامبوون لەبارەی دانووستانی ناوەکی بەرجام و پیتاندنەوەی ٦٠%ی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی کاردانەوەی نواند.
▪️ بایدن ئەم ئاستە پیتاندنەوەی ٦٠%ی یۆرانیۆم، لە لایەن کۆماری ئیسلامی "وێرانکەر" و "بەپێچەوانەی گرێبەستی بەرجام" زانی و دووپاتی کردەوە کە هەرگیز لە لایەن ئەمریکا پەسەند ناکرێت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە