جۆ بایدن: «فشاری دیپلۆماتیک و ئابووری» لەسەر کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە
پەیامی کورد ... جۆ بایدن : «فشاری دیپلۆماتیک و ئابووری» لەسەر کۆماری ئیسلامی درێژەی هەیە
سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا: کۆماری ئیسلامی بە تەواوی لە پەراوێزدایە و گوشارێکی زۆر لەسەریەتی و هەست بەنیاز دەکات بگەڕێتەوە بۆ دانووستانی ناوکی.
جۆ بایدن ، دەقێکی لە واشنیتۆن پۆست بڵاو کردووەتەوە، بە ناوی "بە چ نیازێک سەردانی عەرەبستانی سعوودی دەکەم؟» و لەبەشێک لەم ووتارەدا لەبارەی کۆماری ئیسلامی قسە کردووە و نووسیویەتی: هاوئاهەنگی و یەکگرتوویی ئەمریکا و هاوپەیمانانی بووەتە هۆی ئەوەی کۆماری ئیسلامی خەمێک لە خۆی بخوات و لە هەوڵی ئەوەدا بێت هەلومەرجی پەراوێزبوونی بگۆڕێت.
سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئەمریکا و ٣٠ ووڵاتی دیکە شایەتی پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی دان و هاوکارینەکردنی کۆماری ئیسلامییان لەگەڵ ئاژانسیان مەحکووم کردووە.
جۆ بایدن ڕایگەیاند دەوڵەتەکەی ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ گەڕانەوە بۆ گرێبەستی ووزەی ئەتۆمی ٢٠١٥ و جگە لەمەش، فشارە دیپلۆماتیک و ئابوورییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی درێژەی دەبێت.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە