جۆ بایدن فەرمانی هاوکاریگەلی سەربازی و نیزامی بۆ ئۆکراین ی واژوو کرد
پەیامی کورد ... جۆ بایدن فەرمانی هاوکاریگەلی سەربازی و نیزامی بۆ ئۆکراین ی واژوو کرد
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا فەرمانی تەرخان کردنی ٤٠٠ میلیۆن دۆلاری بۆ ئاراستەکردنی هاوکاریگەلی سەربازی بۆ ئۆکراین واژوو کرد .
ئەمە لە حاڵێکدایە کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " ڕایگەیاندبوو پاکێجی نوێی هاوکاریگەلی سەربازی بۆ ئۆکراین بریتی لە ٤ مووشەک هاوێژی هیمارۆس و هەزار خۆمپارەی ١٥٥ میلیمەتری ، ئۆتۆمبێل گەلی تاکتیکی ، پارچەگەلی یەدەک و باقی کەرەستەگەل و تەقەمەنی دەبێت .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە