جۆ بایدن : هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ عەرەبستانم

پەیامی کورد    ...  جۆ بایدن : هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ عەرەبستانم

بە گوێرەی زانیارییەکان جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند " دەستی ئاشتی و هاوڕێیەتی بەرەو ووڵاتانی ناوچەکە درێژ دەکەین .

ئێمە پێشوازی لە هەر ووڵاتێک دەکەین کە ئارەزوومەندی پەیوەندی ئاسایی لەگەڵ ئیسرائیلن .

تەنانەت یەک ڕۆژیش دەست لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل هەڵ ناگرین .

هەوڵ بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلی یەکان بەردەوامی دەبێت .

من هەڵگری پەیامی ئاشتی بۆ عەرەبستانم .

من یەکەمین سەرۆککۆماری ئەمریکام کە ڕاستەوخۆ لە ئیسرائیل ەوە بۆ جێددە دەفڕێت .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە