جۆ بایدن ووتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ یائیر لاپید قەبووڵ نەکرد

پەیامی کورد   ...   جۆ بایدن ووتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ یائیر لاپید قەبووڵ نەکرد

میدیاکانی ئیسرائیلی ڕایانگەیاند کە لە سێبەری نزیک بوونەوەی واژوو کردنی ڕێکەوتنی ئەتۆمی جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا ووتووێژی تەلەفۆنی لەگەل یائیر لاپید ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل پەسەند نەکردووە .

هەروەها کەناڵی ١٣ی ئیسرائیل ووتوویەتی ، بە گرینگیدان بەوەی کە ووتووێژە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئێران گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی ، دەتوانرێ بوترێت کە ئیسرائیل سەرەکیترین گرینگی بۆ ئەمریکا نییە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە