جۆ بایدن پەیامێکی تایبەت ئاراستەی ئێران دەکات
پەیامی کورد ... جۆ بایدن پەیامێکی تایبەت ئاراستەی ئێران دەکات
نیوویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە دەسلەتی بایدن لە پەیامێکدا کە لە ڕێگای کەناڵە تایبەتییەکانەوە بە ئێرانی ڕاگواستووە ، رایگەیاندووە کە بە دوای تووندتر بوونی دەرگیری و تێکهەڵچوونەکان لە ناوچەکە نییە و تەنیا بە دوای پارێزگاری کردن لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە .
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن " یش پێشتر بۆ ڕوونکردنەوەیەک دەربارەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی خۆی لە دژی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی و گیانی هاووڵاتیانی ئەمریکی بووە .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە