جۆ بایدن : ڕژیمی ئێران مان گۆشەگیر کردووە .

پەیامی کورد    ...  جۆ بایدن : ڕژیمی ئێران مان گۆشەگیر کردووە .

ڕۆژنامەی " واشینتۆن پۆست " لە زاری " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕاپۆرتی دا کە واشینتۆن لەگەڵ دۆستان و هاوپەیمانەکانی لە ئەورووپا و باقی خاڵەکانی جیهان دەربارەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بووەتە هاوپەیمان و ئێرانی گۆشەگیر کردووە .

لە ڕاپۆرتی " واشینتۆن پۆست " دا هاتووە کە فساری ئابووری و دیپلۆماتیکی دەوڵەتی بایدن بۆ سەر ئێران تا کاتی گەڕانەوەی ئەم ووڵاتە بۆ بەرجام بەردەوامی دەبێت .

بایدن ئاشکرای کردووە کە کارناسانی هەواڵگری و سەربازی ئەمریکا لە هەفتەکانی یەکەمی سەرۆککۆمارییەکەی هۆشداری یان داوە کە ناوچەی ژێر فشار مەترسیدار بووە ، ناوچەکە پێویستی بە دیپلۆماسییەتی تووند و بەپەلە و پڕ زەخت هەبووە .

سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها ووتی : ب گەڕانەوەی هێزی هێلانەوە ، لە ووڵامدانەوە بە هێرشەکان لە دژی سەربازەکانمان ، فەرمانی هێرشی ئاسمانیم دا و بۆ دەستپێڕاگەیستن بە ناوچەیەکی سەقامگیر ، هەنگاوگەلی دیپلۆماتیکی جیددیم دەست پێکرد .

بایدن لەمبارەیەوە ئاماژەی کرد کە بۆ دەستپێکردنی " وەرزێکی نوێ " هەفتەی داهاتوو بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەراست سەفەر دەکات و بۆ بەرەپێش بردنی بەژەوەندییەکانی ئەمرکا هەوڵەکانی خۆی چڕتر دەکات .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە