جیمی کارتەر : دیمۆکراسی ئەمریکا بە شێوەیەکی مەترسیدار سست و شکێنەر بووە

پەیامی کورد      ...   جیمی کارتەر :  دیمۆکراسی ئەمریکا بە شێوەیەکی مەترسیدار سست و شکێنەر بووە .

سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا هۆشداری دەدات کە کەمپەینی سەرلێشێوێنی بەهێزی و بێ ئەمانی بۆ پەرەپێدانی بێ متمانەیی لەگەڵ ئاشەتوایی لە بەرامبەر بە تووندو تیژی سیاسی ، ئەمریکا دەخاتە لێواری خەرەندێک کە لە حاڵی بەرفراوان بوون و پەرەسەندندایە بەرەڵڵا کردووە

بە پێی ڕاپۆرتێک جیمی کارتەر لە مەقالەیەک کە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزدا بڵاو کراوەتەوە ، نووسراوە : بە دوای هێرشی لایەنگرانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ سەر باڵەخانەی کۆنگرە لە ٦ی جانیوەری ساڵی ٢٠٢٠ کە بە ئامانجی هەوڵدانی تووندوتیژی هێنەر و ناکام بوونی بۆ ڕەتکردنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠٢٠ دا ئەنجام درا ، گێڕانەوەی درۆئینی کە گوایە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان دزراوە کە ئەم هێرشەی تێر کرد هێشتاش بوونی هەیە .

ئەو ووتی ، ئێستا لەوە دەترسم کە ئەو شتەی کە ئێمە بە بۆنەیەوە لە جیهان لە سەری شەڕ دەکەین ، بە واتا مافی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئازاد و ڕوون بە بێ هیچ جۆرە بەربەستێک لە لایەن سیاسەتمەدارانی بەهێز کە تەنیا بە دوای بڵاوکردنەوەی هێزی خۆیانن و بە واتایەکی دیکە دیمۆکراسی ئەمریکا بە شێوەیەکی مەترسیدار ، سست و شکێنەری لێهاتووە .

 


ئەم بابەتە 11996 جار خوێندراوەتەوە