جیم ڕیش : ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت؛ ئیسرائیل هەنگاو دەنێت

پەیامی کورد   ...   جیم ڕیش : ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی نابێت؛ ئیسرائیل هەنگاو دەنێت

جیم ڕیش، سیناتۆری باڵای کۆماریخوازەکان و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا، لە ووتارەکەیدا لە دامەزراوەی هادسۆن، ڕەش بینی خۆی سەبارەت بە ئەگەری ڕێککەوتن لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەربڕی.

ناوبراو ووتی بەدووری دەزانێت تاران ئامادەبێت دەست بەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت و هۆشداری دا لەوەی ئەگەر ڕێککەوتنێک نەكرێت، ئیسرائیل هەنگاو دەنێت.

ڕیش بە ئاماژەدان بە دیدارەکانی لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو ووتی : ناتانیاهوو بە تووندی باسی لەوە کردووە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕاناگات و باوەڕم بەمە هەیە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەمریکاش دەبێ هەڵوێستێکی لەو شێوەیەی هەبێت.

 هەروەها ووتی کە نەهێشتنی مەترسییەکانی ئێران دەتوانێ ببێتە هۆی لاوازبوونی گرووپە بە وەکالەتەکانی وەک حەماس، حیزبۆڵڵا و حووسییەکان، چوونکە ئەو گرووپانە بە تەواوی وابەستە تارانن. بە ووتەی ڕیش، بە کۆنتڕۆڵ کردنی ئێران، تەنیا یەک ئەکتەری تێکدەر لە ناوچەکەدا دەمێنێتەوە.
 


ئەم بابەتە 26 جار خوێندراوەتەوە