جیهادی فەلەستینی سوپاسی ئێران دەکات بە هۆی مووشەکە نێردراوەکانی لە جۆری بەدر ی ٣ بۆ شەڕی دژ بە ئیسرائیل

پەیامی کورد     ...      جیهادی فەلەستینی سوپاسی ئێران دەکات بە هۆی مووشەکە نێردراوەکانی لە جۆری بەدر ی ٣ بۆ شەڕی دژ بە ئیسرائیل .

قوربانیانی هێرشەکانی حەماس و ئیسرائیل دەگاتە ٤٠ کەس 

لە حاڵێکدا کە گوردانی قودس ی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە مێحوەری مقاومە " جیهاد " ەوە بە رابەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەناردەکردن و زیادکردنی مووشەکگەلی جۆری بەدری ٣ بۆ سەر ئەو چەک و تەقەمەنییانە ئەم گرووپە سوپاس و پێزانینی خۆی ڕادەگەێنێت ، و قوربانیانی هێرشە مووشەکی و ڕاکێتییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتەرز گەیشتووەتە ٤٠ کەس کە ٣٥ کەس یان سەر بە غەززە و ٥ کەسی دیکەشیان سەر بە ئیسرائیل ە 

بابەتی کەڵک وەرگرتن لە گرووپگەلی میلیشیایی بن پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بەو چەک و تەقەمەنی یانەی کە ئێران بۆیانی ناردووە لە ڕاستە ڕڕێی زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتووەتە بەر چاو و گرینگییەکی زۆرەوە .

لە ڤیدیۆیەک کە لە کەناڵی تێلێگرامی Tura بڵاو کرایەوە ، ئەبوو حەمزە ووتەبێژی گوردانی قودس ی جیهادی ئیسلامی فەلەستین سەبارەت بە مووشەکگەلی بەدر ی ٣ سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات 

ئەمەش لە حاڵێکدایە کە ئۆرشەلیم پۆست پێشتر ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بەوەی کە ئەم گرووپە ٨ هەزار ڕاکێت یان بە بۆردی کورتەوە لە بەر دەست دایە

هەندیک لە سەرچاوەگەلیش ڕایانگەیاند کە مووشەک گەلی " خەیبەری ئێم ٣٠٢ " هەندێک ئامانجی لە ئیسرائیل پێکاوە و زەرەر و زیانگەلێکی بەرفراوانی بەبار هێناوە .


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە