جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانی کەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی یەك مانگدا
پەیامی کورد ... جێبەجێکردنی سزای سێدارەی لانی کەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران لە ماوەی یەك مانگدا
لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی دا سزای سێدارەی لانیکەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دا جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی مەی ٢٠٢٤ لانی کەم ۹۶ حاڵەت واتا ۱۴۳٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی مەی ساڵی ڕابردوودا سزای سێدارەی ۶۷ بەندکراو جێبەجێ کرابوو.
بە پشت بەستن بە ئامارەكانی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠٢٥دا سزای سێدارەی لانیکەم ۱۶۳ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێران دا جێبەجێ کراوە.
لەو مانگەدا، سزای سێدارەی لانیکەم یەک بەندکراوی سیاسی بەناوی پێدرام مەدەنی خەڵکی تاران کە پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، جێبەجێ کراوە.
ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە