جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی
پەیامی کورد ... جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی .
ووتەبێژی نەمایشی تێکەلی دەریایی ئێران و ڕووسیا ، هەواڵ لە جێبەجێ کردنی ئۆپراسیۆنی لێدانی ئامانجە دەریاییەکان لە نەمایشی تێکەڵی ئەمنییەتی دەریایی لەم نەمایشە دەدات .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەسی ئێران ، ئەمیری دەریاداری دووهەم غۆڵامڕەزا تەحانی ووتەبێژی نەمایشی تێکەلی ئەمنییەتی دەریایی باکووری زەریای هێند ڕایگەیاند : لە بەردەوامی نەمایشە تێکەڵەکانی ئەمنییەتی دەریایی لە باکووری زەریای هێند ، شەوی ڕابردوو ئۆپراسیۆنی لیدانی شەوانە بە ئامانج گەلی ئاسمانی کە لە گرینگترین ڕاهێنانە دەریاییەکان هەژمار دەکرێت بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە .
تەحانی ووتی : ئۆپراسیۆنی لیدانی شەوانە بە ئامانج گەلی ئاسمانی پێویستی بە هەماهەنگی و فەرمانی یەک بە یەک هەیە و بە گرینگیدان بە جۆراوجۆری فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و پەلەوەرە ووردەکان ، سێناریۆی ئەم ڕاهێنانە دیزاین و بە پێی زمانێکی تاکتیکی هاوبەش لە نێوان هێزە دەریاییەکان ی ئێران بریتی لە هیزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزی دەریایی سوپای پاسداران و هەروەها هیزی دەریایی ڕووسیا بە سەرکەوتوویی ئەنجام درا .
ڕۆژی ڕابردوو و لە سەرەتای نەمایشەکە ، یەکەگەلی سەر ئاوی ئێران و ڕووسیا بە سەر فەرماندەیی کەشتی درووستکراوی ئێرانی بە ناوی جەماران و بە کەل وەرگرتن لە چەکگەلی جۆراوجۆر بەرەو ئامانجگەلی لە پێش دیاریکراو لە دەریا گووللە هاوێشترا .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە