جێرارد کۆشنەر دەبێتە بەربژێری نۆبڵ ی ئاشتی
پەیامی کورد ... جێرارد کۆشنەر دەبێتە بەربژێری نۆبڵ ی ئاشتی
جێرارد کۆشنەر ، ڕاوێژکاری باڵای پێشووی کۆشکی سپی و جێگرەکەی ئەو ، ئاوی بێرکۆئیتز ، بەربژێری وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئیسرائیل بوون .
بە پێی ڕاپۆرتێک کۆشنەر بە هۆی ڕۆڵی کارای لە ووتووێژەکانی ئاسایی کردنەوەی پەیوەدنییەکانی ئیسرائیل و ووڵاتانی عەرەبی بە ناوبانگ بە ڕێکەوتننامەی ئابراهام بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بەربژێر کراوە .
کۆشنەر زاوای دۆناڵد ترامپ ، و بێرکۆئیتز کە نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو ، رۆخسارگەلێکی سەرەکی ووتووێژ و گفتۆگۆوەکانی ئیسرائیل و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ، بەحرەین ، سوودان و مەراکێش بوونە .
ڕۆیتەرز ڕایگەیاند ئەم ماەمڵەیە یەی ئاشتی گرینگترین پێشکەوتنی دیپلۆماتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە لە ماوەی ٢٥ ساڵی ڕابردوودا
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە