جێفری داوایەکی گرینگ ئاراستەی بایدن دەکات
پەیامی کورد ... جێفری داوایەکی گرینگ ئاراستەی بایدن دەکات
جه‌یمز جێفری، نێرده‌ی تایبه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سووریا، ئامۆژگاری جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كات، هه‌مان سیاسه‌تی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له سوریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جێبه‌جێبكات.
جه‌یمز جێفری له‌م مانگه‌دا ئه‌ركه‌كه‌ی له پۆستی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مریكا له سووریا كۆتایی دێت به‌رگری له‌سیاسه‌ته‌كانی ترامپ له‌سووریا ده‌كات ڕایگەیاند : "بڕیاره‌كه‌ی ترامپ له‌ساڵی ٢٠١٩ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا، وه‌ك سه‌رسوڕمانی هه‌مووان هات، دواتر ڕازی بوه كه نزیكه‌ی ٢٠٠ سه‌رباز بهێڵێته‌وه".
سه‌باره‌ت به پاراستنی كورد له رۆژئاوای كوردستان جێفری ڕایگەیاند : "هه‌رگیز ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه راست نیه كه ده‌وترێت، ئه‌مریكا كورده‌كانی بۆ توركه‌كان به‌جێهێشت، ئه‌مریكا دڵنیایی بۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له ترسی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا و به‌كرێگیراوانی رووسیا و رێكخراوی داعش دابینكردوه، هیچ كه‌سێكیش له واشنتن گره‌نتی سه‌ربازی پێشكه‌ش به كورده‌كانی سووریا له دژی توركیا نه‌كردووه".
جیفری ئامۆژگاری جۆ بایدنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژاردراوی ئه‌مریكا و تیمه‌كه‌ی كرد، درێژه به سیاسه‌ته‌كانی ئیداره‌ی دۆناڵ تره‌مپ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بده‌ن و ووتیشی، "هه‌رچه‌نده ئیداره‌ی ترامپ نه‌یتوانیوه كێشه درێژخایه‌نه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام لانیکەم هاوسه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا درووستكردووه".
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، كۆتاییهان و خانه‌نیشن بوونی جه‌یمز جێفری له كۆتایی مانگی (تشرینی دوه‌م/١١)ی ٢٠٢٠ پشتڕاستكرده‌وه.
ئەم بابەتە 12089 جار خوێندراوەتەوە