جێف بێزووس جارێکی دیکە دەبێتە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان
پەیامی کورد ... جێف بێزووس جارێکی دیکە دەبێتە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان .
ئیلۆن ماسک ، سەرۆکی سپەیس و تێسلا ، کە زیاتر لە مانگێک لە لیستەی دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان لە ڕیزبەندی یەکەم دا بوو ، جێگەی خۆی بە بەڕێوبەری ئامازۆن دەدات .
بە پیی ڕاپۆرتێک ، بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی میلیاردێرەکانی بلۆمبێرگ (BBI) ، ئیلۆن ماسک باڵایی خۆی دەداتە جیف بێزووس دامەزرێنەری ئامازۆن و لە ئێستادا بێزووس دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە .
سەروەت و سامانی بێزووس بە پیی دواهەمین داتاکان ١٩١ میلیارد دۆلارە و هەروەها ماسک ١٩٠ میلیارد دۆلارە . هەر بۆیە بێزووس یەکەمین پلەی خۆی لە ڕیزبەندییەک دا کە لە ساڵی ٢١٠٧ تاکوو ٧ی جانیوەری ٢٠٢١ ، ەوە کاتێک کە ئیلۆن ماسک لە ئەو بە پێش کەوت توانی جارێکی دیکە بە دەستی بهێنێت .
لە پیگەی سێهەمی ئەم ریزبەندییەدا ، بیل گیتس دامەزرێنەری مایکرۆسۆفت دایە ، کە سەروەتەکەی ١٣٧ میلیارد دۆلار تەخمین دەکرێت و چوارەمین کەسی ئەم لیستەیەش بەڕێوبەر لۆئی ویتۆن ، مۆت بێرنارد ئاڕنۆ بە ١١٦ میلیارد دۆلار ە . و پێنجەمین کەسی دەوڵەمەندی جیهان مارک زاکێربێرگ دامەزرێنەری فەیسبووک بە ١٠٤ میلیارد دۆلارە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە