جێنشینەکەئ " پووتین " نیکۆڵای پاترۆشف لە ڕووداوی تێرۆر ڕزگاری دەبت

پەیامی کورد   ...   جێنشینەکەئ " پووتین " نیکۆڵای پاترۆشف لە ڕووداوی تێرۆر ڕزگاری دەبت

لە ڕۆژانی ڕابردوو لە دوای ئەوەی کە نیکۆڵای پاترۆشف سکرتێری شەورای ئەمنییەتی نیشتیمانی فێدراسیۆنی ڕووسیا هەستی بە خراپی دۆخی تەندرووستی کرد بەپەلە گەێندرایە نەخۆشخانە .

کەناڵێکی تێلێگرامی ڕووسی نووسی : دەرئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ژەهرئاوی بوون نیشان دەدات کە پاترۆشف بە ژەهرێکی ساختە ژەهراوی کراوە بەڵام لە کۆتایی دا لەم ڕووداوە توانیویەتی ڕزگاری ببێت .

ڤلادێمیر پووتین سەرۆککۆماری ڕووسیا لە کاتی نەبوونی خۆی ، هێز و حۆکمڕانی بە دەستی نیکۆڵای پاترۆشف ، سەرۆکی پێشووی دەزگای ئەمنییەتی فێدڕاڵی ڕووسیا دەسپێرێت و هەروەها ئەو بە " دیزاینەری کلیدی شەڕ لە ئۆکراین هەژمار دەکرێت .

 


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە