جێگری ئابووری سەرۆککۆماری ئێران : لەگەڵ ڕووسەکاندا گەیشتووینەتە ڕێکەوتنگەلێکی زۆر باش
پەیامی کورد ... جێگری ئابووری سەرۆککۆماری ئێران : لەگەڵ ڕووسەکاندا گەیشتووینەتە ڕێکەوتنگەلێکی زۆر باش
مۆحسین ڕەزایی جێگری ئابووری سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند : لەگەڵ ڕووسەکاندا بۆ ترانزێت گەیشتووینەتە ڕێکەوتنی زۆر باش و ڕێکەوتنگەلێکی باش واژوو کراوە هەروەها دەروازەگەلی داخراویش لەگەڵ چین دەکەینەوە .
دەبێ یاساکانی تیجارەت چاکسازی بکرێت و لەم ڕاستایە پاکێجی دووهەم یش ئامادە کراوە کە ڕادەگەێندرێت هەروەها هەناردەکردنی نەوتمان دەست پێ کردووە و گەیشتووینەتە دەرئەنجامی باش .
سەبارەت بە نیزامی بانکی بەم زووانە دەست بەکار دەبین فەرمانی ڕابەری باڵای ئێران یش هەر ئەمەیە و لەگەڵ ئەو شتەی کە لە مەجلیس دایە زۆر دژبەر نین تەنیا یەک دوو خاڵ هەیە بەڵام چاکسازی بانکی ناوەندیمان پەسەندە و لە لامان قەبووڵکراوە .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە