جێگری سهرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوای ڕوونکردنەوە لە موستەفا کازمی دەکات
پەیامی کورد ... جێگری سهرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوای ڕوونکردنەوە لە موستەفا کازمی دەکات
بەشیر حەداد، جێگری سهرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لهسهر خهرج نهكردنی پارهی گهنمی جووتیاران تا ئێستا، نووسراوێكی ئاڕاستهی موستهفا كازمی، سهرۆك وهزیرانی عیراق كردووهو داوای روونكردنهوهی لێدهكات.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی پهرلهمانی عێراق بڵاوی كردهوه: رۆژی شەممە ٢٣ی كانوونی دووهەمی ٢٠٢١، بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، نووسراوێکی ئاراستەی موستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقی فیدراڵ كرد و داوای لێكرد شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
راشیدهگهێنن: لە ساڵانی رابردوودا بە تایبەت ساڵی ٢٠١٩ ، چەندین جار نووسراویان ئاراستەی موستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ کردووە، تا شایستە داراییەکانی جووتیاران خەرج بکات، بەڵام تاوەکوو ئێستاش هیچ ووڵامێکمان لە لایەن حکوومەتەوە، وەرنەگرتووە.
نووسینگهی بهشیر حهداد جێگری سهرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیدهگەیێنێت: ووڵام نەدانەوەی نووسراوەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لایەن حکوومەتەوە، پشێلکردنی ماددەی (٦١/حەوت/ا)ی دەستووری عیراق و ماددەی ١٥ی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، و گوێ نەدانه به ڕۆڵی پەرلەمان و کەمتەرخەمیکردنە بەرانبەر بە کار و داخوازییەکانی هاووڵاتیانی عیراقی.
ئهوهش خراوهته ڕوو، كه بەشیر حەداد داوا دەکات زۆر بەخێرایی ووڵامی داواکاری جووتیارانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عیراق بدرێتەوە و بەزووترین کات شایستەداراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و هۆکاری راگرتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ پەرلەمان روون بکرێتەوە.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە