جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی ئەتۆمی بەردەوامی دەبێت
پەیامی کورد ... جێگری سیاسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هاوکارییەکانی ئێران و ئاژانسی ئەتۆمی بەردەوامی دەبێت
باقری جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە گفتووگۆگەلی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی ووتی : ڕەوەندی گفتووگۆوەکان ڕێگایەکی بەردەوام بووە و ئێستاش بەردەوامە . ڕاوەستانێک تێدا بەدی نەهاتووە . کارەکانی بە شێوەیەکی جیددی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت و پێویست لە کەشێکی میدیایدا باسی لێوە بکرێت .
ئێران وەکوو ئەندامێکی کاریگەر و بەرپرسیاری ئاژانس و NPT و وەکوو ووڵاتێک کە خاوەنی توانمەندیگەل و زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمییە بەردەوام هاوکاری جیددی و کاریگەری لەگەڵ ئاژانسی ئەتۆمیدا هەبووە و لەم هاوکاری کردنەش بە تەواوی بەدوامی دەبێت .
ئەم بابەتە 11984 جار خوێندراوەتەوە