جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە پیلانەکانی ئەمریکا
پەیامی کورد ... جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران هۆشداری دەداتە ووڵاتانی ئەورووپایی سەبارەت بە پیلانەکانی ئەمریکا
باقری ڕایگەیاند : ئەورووپاییەکان بەرژەوەندی نەتەوەکانی خۆیان نەکەنە قوربانی سیاسەتی ئەمریکییەکان .
باقری جێگری سیاسی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند : ئەمڕۆ داواکاری موشتەرییانی نەوتی ئێران زیاتر لە توانای بەرهەم هینانی ئێستای ووڵاتە .
ئەورووپاییەکان بەرژەوەندی نەتەوەکانی خۆیان مەکەنە قوربانی سیاسەت و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکییەکان .
ئێران هیچ سنوورێکی لە بەرامبەر پەیوەندی لەگەڵ ووڵاتانی دیکە قائیل نییە .
ئەورووپاییەکان بە پچڕاندنی هاوردەی نەوت لە ئێران وا بیریان دەکردەوە کە ئێران دەخەنە ژێر فشارەوە .
بەڵام ئەمڕۆ ئەورووپاییەکان بە هۆی شەڕ لە ئەورووپاوە ، ئەگەری ئەوە هەیە لە هەڵەی ڕابۆردی خۆیان بەرامبەر بە پاڵپشتی کوێرکوێرانە لە ئەمریکا لە بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران تێگەیشتبن.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە