جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێكی فەرمیدا داوا لە کازمی دەکات ٣٢٠ میلیارد دینارەکەی هەرێم بنێرێت

پەیامی کورد     ...    جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێكی فەرمیدا داوا لە کازمی دەکات ٣٢٠ میلیارد دینارەکەی هەرێم بنێرێت
بەشیر حەداد نووسراوێكی ئاراستەی موستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق كردووە، داوای لێ دەكات ٣٢٠ ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان بنێرێت.
بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە نووسراوێكی فەرمیدا كە ئاڕاستەی موستەفا كازمی كردووە، داوا دەكات، بەپێی رێككەوتنی نێوان هەردوو حكوومەتی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان، مووچە و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات، كە بڕەكەی ٣٢٠ ملیار دینارە، بەو پێیەی رێككەوتنەكەی نێوان هەردوو حكوومەت، پێش پەسەندكردنی یاسای قەرز ئەنجامدراوە.
بەشیر حەداد هەروەها داوایكردووە، حكوومەتی عیراق شایستەی دارایی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦ رەوانە بكات، كە زیانی گەورەی بە جوتیاران و پێشكەوتنی كشتوكاڵ بەگشتی گەیاندوە.


ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە