جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ووردەكاری ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەخاتە ڕوو

پەیامی کورد     ...   جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ووردەكاری ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەخاتە ڕوو

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد كە شاندی دانووستانكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و ووردەكاری ڕێككەوتنەكانی لەگەڵ حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەخاتە ڕوو.

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پرێس كۆنفرانسێكدا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ١٢ی ٢٠٢٠ رایگەیاند، ئەوان چاوەڕێن لە كۆبوونەوەكەیاندا لەگەڵ شاندی دانووستانكاری حكوومەت، وردەكاریی تەواویان لەبارەی ڕێككەوتنەكانی ئەم دواییەی هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بوودجەی ٢٠٢١ی عێراق پێبدرێت.

ڕوونیشی كردەوە كە پێشتر حكوومەت ڕاپۆرتێكی ووردی لەمبارەیەوە پێداون و چەندان وردەكاری ئاشكرا كردووە.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پاش كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمان و شاندی دانووستانكار، شاندەكە سەردانی لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات و وردەكاریی ڕێككەوتنەكانی دەخاتە بەردەم ئەو لایەنانە.

لە بەشێكی دیكەی پرێس كۆنفرانسەكەیدا هێمن هەورامی باسی لەوە كرد كە لە ئایندەدا شاندێكی سیاسیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدای پایتەختی عێراق دەكات، بەڵام هێشتا كاتەكەی دیار نییە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە