جێگری سەرۆکی هەرێم و نوێنەری یەکیتی ئەورووپا پرۆسەی چاکسازی تاوتوێ دەکەن

پەیامی کورد     ...   جێگری سەرۆکی هەرێم و نوێنەری یەکیتی ئەورووپا پرۆسەی چاکسازی تاوتوێ دەکەن

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسی ئۆفیسی یەکیتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان یەکخستن و بەدامەزراوەیيکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق بەتایبەت لەو سنوورانەی چەکدارانی داعش تيایدا جمووجۆڵیان هەیە تاوتوێ دەکەن.

مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ماری پارێ ، بەرپرسی ئۆفیسی یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان و سیمۆن کارلستیتر لە نێردەی ڕاوێژکاری یەکیتی ئەورووپا بۆ عێراق، بارودۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەو پرۆژە هاوبەشانەی یەکیتی ئەورووپا دەخوازێت لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیان بدات تاوتوێ کرد.

ئەوەش هاتووە، ئەو پڕۆژانەی تاوتوێ کراون پەیوەنديیان بە پلانی ستراتیژی و بیناکردن و پتەوکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە هەیە و مەبەست لێیان ئەنجامدانی چاکسازييه‌.

لە ڕاگەێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، هەردوولا هاوڕا بوون دەبێت بەدواداچوون بۆ پرۆژەکان بکرێت تا دڵنیا بن لەوەی ئامانجی پرۆژەکان هاتوونەتە دی، هەروەها باسیان لە گرینگي یەکخستن و بەدامەزراوەیيکردنی هێزەکانی پێشمەرگە و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق و کاری هاوبەشی نێوانیان لەو سنوورانەی چەکدارانی داعش تيایدا چالاکن، ئه‌وه‌ش بۆ نەهێشتنی ئەو بۆشایيیە ئەمنيیەی کە هەیە.


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە