جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران : ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێمە ناتەوانە

پەیامی کورد     ...   جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران : ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێمە ناتەوانە .

ئەمیری سەرتیپ موحەمەد حسێن دادڕەس ، جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند : هەراو هووریایەکانی ئیسرائیل بەم هۆیەوەیە کە هێزی بەرەنگاربوونەوەی ئێمەی نییە و دەبینێت کە ئەگەر کاتێک تووڕەیی ئێمە داوێنی بگرێت بۆ هەتاهەتایە زەوینگیر دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەمیری سەرتیپ موحەمەد حسێن دادڕەس جێگری فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل لە دژی ئێران ، ڕایگەیاند : ئەمڕۆ هەراوهووریایەکانی ئیسرائیل  و ئەو ئاە و ناڵانەی کە دەیکات بە هۆی ئەوەیە کە هێزی بەرەوڕووبوونەوەی ئێمەی نییە و دەبینێت کە بە دەستی ئێمە زەوینگیر دەبێت و ئەمەش هەمان ئەو غیرەت و گەورەیی یە کە خودا بە ئێمە بەخشیوە

ئەو هەروەها ووتی : بە بەرەکرتی یەکگرتوویی ، ڕێکەوتنی نیشتیمانی و هەبوونی ڕابەرێکی هەڵکەوتوو وە کە ئیمە بەم پلە و پێگەیە گەیشتووین .

دادڕەس لە بەشێکی دیکە قسەکانیدا بە ئاماژەدان بەوەی کە هەرچەندە دەتوانرێ لە کەش و هەوای مەجازی بابەتی زۆر باش فێر ببی بەڵام لەگەڵیدا درووست بوونی فیرعەون زیاتر و باشتر لە هەموو شتێک دەبیرێت

شتێک کە شەو و ڕۆژ لەگەڵ ئێمەیە تاکوو کولتوور و بەهاکانی ئێمە بگۆڕێت و بیروباوەڕەکانمان بە بەدیهاتووگەلی ناوخۆیی ، بگۆڕێت .


ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە