جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا :  مەترسی پێکدادانمان لەگەل هێزەکانی ناتۆ ش لە ئارادایە

پەیامی کورد    ...    جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا :  مەترسی پێکدادانمان لەگەل هێزەکانی ناتۆ ش لە ئارادایە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : پێشتر ووڵاتەکەی هۆشداری دابوە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی کە بابەتی بوون بە ئەندامی ناتۆی ئۆکراین دوور و نزیك دەبێتە تەقینەوە .

ئەلێکساندەر گرۆشکۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند ڕووسیا هۆشداری بە ووڵاتانی ڕۆژئاوایی دابوو کە ئەگەر بڕیار بێت ناتۆ ئۆکراین وەک ئەندامی خۆی پەسەند و قەبووڵ بکات ئەوە بۆمبێکی داناوەتەوە کە دوور یا نزیک دەتەقێتەوە ، هەڵکشانی دۆخی ئێستاش دەربارەی ئۆکراین لە سەر شانی ئەو ووڵاتانەیە کە گوێیان بە بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا نەدا و گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار کە ئەگەری پێکدادانی ڕاستەوخۆی لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و ناتۆدا هێناوەتە ئاراوە . هەروەها ووتووشیەتی ناتۆ لە دوای شەڕی ساردەوە هەرچیەکی کردبێت ئەوە بە کارەسات کۆتایی هاتووە ناشکرێت ووڵاتانی ئەورووپا ژێرخانی نوێی ئەمنی بۆ ئەورووپا بۆنیاد بنێن ئەگەر بێت چارەسەر و گەرەنتی ئەمنی بە ڕووسیا نەدەن .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە