جێگری پارێزگاری مووسڵ ڕەخنە لە ناتەوانی و جیددی نەبوونی حکوومەتی عێراق بەرامبەر دەرکردنی پەکەکە دەگرێت
پەیامی کورد ... جێگری پارێزگاری مووسڵ ڕەخنە لە ناتەوانی و جیددی نەبوونی حکوومەتی عێراق بەرامبەر دەرکردنی پەکەکە دەگرێت
جێگری پارێزگاری مووسڵ رایدەگەێنێت تا ئێستا پەكەكە و ھێزە ناشەرعییەكان لە شەنگال ماون و دەرنەچوون، چوونكە حكوومەتی عێراق جیددی نییە لە دەركردنی ئەو ھێزانە.
رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگاری مووسڵ ڕایگەیاند : ئەو مووڵەتەی حكوومەتی عێراق دابوویە پەكەكە و ھێزە ناشەرعییەكان بۆ دەرچوونیان لە شەنگال، جێبەجێ نەكرا و مووڵەتەكەش تەواو بوو، بەڵام بۆ ئەوەی پەكەكە و ھێزە ناشەرعیەكان دەربكرێن، پێویستە حكوومەتی عێراق جیددی بێت و بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات.
سمۆ ووتیشی، چەندین ھێز لە شەنگال ھەن، كە ناشەرعین و دۆخی شەنگالیش زۆر خراپە و پێویستە ھەرچۆنێك بێت حكوومەتی عێراق بڕیارێك بدات و ئەو ھێزانە لە شەنگال دەربكات، چوونكە ناكرێت دۆخەكە بەو شێوەیە بەردەوام بێت.
جێگری پارێزگاری مووسڵ باسی لەوەش كرد، تا ئێستا ھێزە ناشەرعییەكان ئامادە نین شەنگال چۆڵ بكەن و بە ناوی خەڵكی شەنگالەوە قسە دەكەن، كە خەڵكی شەنگالیش پشتگیرییان ناكات و داوای دەرچوونیان دەكات، بۆیە پێویستە حكوومەتی عێراق ئەوە لە بەرچاو بگرێت و دەریان بكات و چیتر رێگە نەدات لە شەنگال بمێننەوە و دۆخی ناوچەكە ئاسایی بكرێتەوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە