جێگرەوەی " جۆ بایدن " بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بەم شێوەیە ڕاگەێندرا

پەیامی کورد   ...  جێگرەوەی " جۆ بایدن " بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەمریکا بەم شێوەیە ڕاگەێندرا

میدیاکانی ئەمریکا لە پەیامێکی گرینگ و مانادار دا ڕایانگەیاند : ڕەنگە "میشێل ئۆباما" جێگەی "جۆ بایدن" بگرێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٤!

ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک پۆست" بڵاویکردەوە، ئەگەر ئاستی بایدن لە ڕاپرسییەکاندا باشتر نەبێت، ئەگەری زۆرە پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنی ساڵی 2024دا میشێل ئۆباما خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا جێگەی بگرێتەوە.

تا ئێستا جۆ بایدن لە ڕاپرسییەکانی هەڵبژاردنەکاندا ئاستێکی باشی پێشکەش نەکردووە و بەزۆری دەنگی کەمتری لە دژی دۆناڵد ترامپ هەیە کە ئەگەری ڕکابەرییەکەی لە پارتی کۆمارییەکانە.


ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە