جێگرەکەى ئەبووبەکر بەغدادى دەستبەسەر دەکرێت
پەیامی کورد ... جێگرەکەى ئەبووبەکر بەغدادى دەستبەسەر دەکرێت
موستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە تویتەرەکەى خۆى بڵاوى کردەوە : کاتێک هێزە ئەمنییەکانى عێراق هەوڵى دابینکردنى ئەمن و ئاسایش لە هەڵبژاردنەکان دەدەن، باسکى بەهێزیان لە دەزگاى زانیارى خەریکى جێبەجێکردنى قورسترین ئۆپراسیۆنى زانیارى بوو لە دەرەوەى سنوورەکانى ووڵات بۆ دەستبەسەرکردنى بەرپرسى کاروبارى دارایی و جێگیرى ئەبووبەکر بەغدادى.
سامى جاسم محەمەد جبوری بە ناوى خوازراوى "حاجى حەمید"، ساڵى ٢٠١٤ بەرپرسى بەشى سەربازى لە باشوورى موسڵ بووە.دواتر بووەتە بەرپرسى کاروبارى دارایی داعش لە ڕێگەى فرۆشتنى نەوت و ئاسەوارە کۆنەکان. هەر بۆیە ناوى نرابوو وەزیرى دارایی داعش. هەروەها جێگیرى ئەبووبەکر بەغدادى بوو.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە