جێگرەکەی قاسم سلێمانی دیسانەوە لە عێراق ە

پەیامی کورد    ...  جێگرەکەی قاسم سلێمانی دیسانەوە لە عێراق ە

ئیسماعیل قائانى جارێکی دیکە گەیشتەوە عێراق بۆ یەکخستنەوەى ماڵى شێعەکان
 ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپاى قودسی پاسداران گەیشتە سامەڕا. سەرەتا سەردانی یەکێک لە مەزارگە پیرۆزەکانی شیعەی کردووە و بڕیارە دووبارە لەگەڵ لایەنە شیعەکان کۆ ببێتەوە.
 هەروەها دەیهەوێت ئەم جارە چاوى بە موقتەدا سەدر سەرۆکى ڕەوتى سەدر بکەوێت کە گەورەترین هاوپەیمانى فەرلەمانى هەیەو دەیهەوێت حکومەت پێک بهێنێت.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشووتر موقتەدا ڕەتى کردەوە کە قائانى ببینێت.
 موقتەدا سەدر بانگەشەى پێکهێنانى حکوومەتى نیشتمانى دەکات کە لە هەموو لایەک پێک هاتبێت جگە لە هاوپەیمانییەکەى مالکى سەرۆکوەزیرانى پێشووى عێراق.


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە