جێگرەکەی قاسم سلێمانی و شیعەکانی ئێران دەستەوداوێنی کورد و سەرۆک بارزانی دەبن
پەیامی کورد ... جێگرەکەی قاسم سلێمانی و شیعەکانی ئێران دەستەوداوێنی کورد و سەرۆک بارزانی دەبن
قائانی کێشەی شیعەکانی پێ چارەسەر ناکرێت پەنا بۆ کوردەکان دەبات
ئیسماعیل قائانی دوای شکستی لە یەکخستنەوەی ماڵی شێعەی عێراق بۆ پێکهينانی حکوومەت ناچار چەند ڕۆژ لەمەوبەرگەیشتە هەولێر و چاوی بە سەرکردە کوردەکان کەوت تا ئەو ڕۆڵە بگێڕن!
ووتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەم بارەوە ووتی: ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بە مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەو حیزبەی ووتوە کە ئێستا دۆخی شیعە بە ئاڕاستەیەکی خراپدا دەڕوات ئەگەر بەو شێوەیە بڕوات ئەوا ڕەنگە کاریگەری هەبێت لەسەر شەقامی شیعە.
داواشی لێ کردووە کە دەست پێشخەرییەکی بکات لە یەکخستنەوەی ماڵی شیعە و سازشکردنیان لەسەر پرسی پێکهێنانی حکوومەت.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە