جێگیرکردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە زەریای هێند
پەیامی کورد ... جێگیرکردنی فڕۆکە بۆمب هاوێژە ستراتیژییەکانی ئەمریکا لە زەریای هێند
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان لە ئەمریکا بڵاویکردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا لانیکەم شەش فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ستراتیژی بی-٢ ڕەوانەی بنکەی سەربازی دیەگۆ گارسیا کە دەکەوێتە زەریای هێندی كراون.
ئەم بنکەیە کە بە هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا بەڕێوەی دەبەن، میوانداری ئەم فڕۆکە پێشکەوتووانە دەکات.
هەندێک سەرچاوەی دیکەش بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ڕەنگە ژمارەی ئەو بۆمب هاوێژانە بگاتە حەوت یان زیاتر.
ئەم بابەتە 49 جار خوێندراوەتەوە