جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکا لە قەزاقستان
پەیامی کورد ... جێگیر کردنی هێزەکانی ئەمریکا لە قەزاقستان .
خەلیل زاد : ویلایەتەەیەکگرتووەکان لە دوای دەرچوونی هێزەکانی لە ئەفغانستان ، دەیەوێت لە ئاسیای ناوەندی پۆتانسیەلی پێویستی بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی نیشتیمانی خۆی هەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی بەرگری قەزاقستان ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا قەزاقستان داوای جێگیرکردنی هێزەکانی لەم کۆماریەتی نەکردووە .
جێگای ئاماژەدانە کە لە مانگی جوون ، زاڵمای خەلیلزاد نوێنەری تایبەتی ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ئەفغانستان ، لە میانەی دانیشتنێکی ئاگادارکردنەوە لە قەزاقزستان ، ووتی کە ویلایتەیەکگرتووەکان لە دوای دەرچوونی هێزەکانی لە ئەفغانستان ، دەیەوێت لە ئاسیای ناوەندی پۆتانسیەلی پێویستی بۆ پارێزگاریکردن لە ئەمنییەتی نیشتیمانی خۆی هەبێت .
وەزارەتی بەرگری قەزاقستان ووتی : " ویلایەتەیەکگرتووەکان لە ڕێگای کەناڵەکانی وەزارەتی بەرگری بە داواکاری بۆ ووتووێژ دەربارەی جێگیرکردنی ئەگەری هێزەکان لە خاکی قەزاقستان لە دوای دەرچوونی ئەوان لە ئەفغانستان ، داوای نەکردووە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە