"جێ بە جێکردنی پڕۆژە یاسای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا "
پەیامی کورد ... جێ بە جێکردنی پڕۆژە یاسای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا "
دوای پێشوازییەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە ڕێککەوتنی ئاساییکردنەوەی ڕەوشی شەنگال لە نێوان حکوومەتی هەرێم و بەغدا، بەرپرسانی پەیوەندیداری ناوچەکە وای دەبینن، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە لە بەرژەندیی خەڵکی ئیزدی و ئێزدیخاندایە، خەڵک بە ئەمانەتەوە دەتوانن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
لەو بارەیەوە، قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی شەنگالی پارتی ووتی: "ئەو ڕێککەوتنە هەنگاوێکە بۆ ئاساییکردنەوەی شارەکە لە گرووپ و هێزی نایاسایی و "بەکرێگراو"، بۆیە خەڵک چاوەڕوانی جێبەجێکردنن."
بۆچوونی قاچاخ وایە، لەگەڵ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن خەڵک دەگەرێتەوە ناوچەکانیان و زیاتر لە ٨٥% خەڵک لەگەڵ جێبەجێکردندایە، بۆیە ئاواتەخوازن جێبەجێ بکرێ."
لەبارەی ئەوانەی دژایەتیی ڕێککەوتنەکە دەکەن، قاچاخ ڕایگەیاند : "هەڵبەت دژایەتیی دەکەن چوونکە چیتر ناتوانن دزی و تاڵانکاری لە گەلی ئیزدی بکەن، ئەوان ئاگایان لە ڕەوشی ئێزدییان نییە، ناشیانەوێ جێبەجێ بکرێت. هیوادارین حکوومەتی عێراق پەلە لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکات و دەرفەت بەو هێزانە نەدات."
هاوکات، بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژئاوای دیجلەش سوودەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕیگریکردن لە تاڵانکاری و کوشتن و جیبەجیکردنی یاسا وەسف دەکات.
لە ڕێگەی پارتیشەوە هوشداری دەدات داعش بووەتە هەڕەشە لەسەر ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی پێشمەرگەدا نین، تاوەکوو پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ڕۆژانە ڕووداو و تاوانی کوشتن ڕوو دەدەن.
لە کۆتا قسەکانیشدا ووتی: "ئەوان ئیشیان بە شەنگال چییە، لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ەوە دەستیان بەسەر شەنگالدا گرتووە، خەڵک چاوەڕوانی ئیدارەیەکی شەرعی و یاساییە بۆ پاراستنی خەڵکی شارەکە."
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە