جەبار یاوەر لە سەر بابەتێکی گرینگ هۆشداری دەدات و پێشنیارێکی نوێش دەخاتە بەردەم سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت
پەیامی کورد ... جەبار یاوەر لە سەر بابەتێکی گرینگ هۆشداری دەدات و پێشنیارێکی نوێش دەخاتە بەردەم سەرۆکایەتی هەرێم و حکوومەت
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری له یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت، تا نه‌گه‌نه قۆناغی یه‌كخستن و ریفۆڕمی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێشتا كوردستان له مه‌ترسیدا ده‌بێت، ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه یه‌ك هێزی یه‌كگرتویان نیه له‌كاتی ململانێ به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردن و بونی بیروبۆچونی جیاواز ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنرێن، هاوكات پێشنیاری دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی ده‌كات كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان حكوومه‌ت بێت و كه‌سانی به‌ئه‌زموونی سه‌ربازی تیایدا كاربكه‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر ، له‌باره‌ی ده‌رچوونی فه‌رمانی خانه‌نشین بوونی رایگه‌یاند، "به‌پێی یاسای ژماره ٣٨ی ساڵی ٢٠٠٧ كه تایبه‌ته به راژه و خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فه‌رمانی خانه‌نشین بوونم ده‌رچووه، من لە دایکبووی ١٩٥٨م ئێستا ٦٣ ساڵم، به‌پێی یاساكه ئه‌وه‌ی كه فه‌ریقی یه‌كه‌می هه‌یه و گه‌یشته ٦٣ ساڵ خانه‌نشین ده‌بێت، هه‌رچه‌نده خۆی له چوارچێوه‌ی یاساكه مادده‌ی ٤٤ باس له‌وه‌ده‌كات كه ده‌توانرێت دوو ساڵ بۆی درێژبكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده‌م منیش پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی دو ساڵ درێژبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربم له پڕۆسه‌ی بردنه پێشه‌وه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كان كه حه‌زم ده‌كرد تا كۆتایی له‌گه‌ڵیدا بم، به‌ڵام وه‌زیری پێشمه‌رگه وای پێ‌باش بوو كه نووسراوه‌كه به‌رزنه‌كرێته‌وه و كه‌س جیانه‌كرێته‌وه، ئێستاش فه‌رمانی خانه‌نشین بوونم له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه هاتوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پله‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌م خانه‌نشین كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵی ٢٠١٢ه‌وه پله‌ی فه‌ریقی هه‌یه، كه بۆ فه‌ریقی یه‌كه‌م ته‌نها شه‌ش ساڵی پێویسته، به‌ڵام ئه‌و ١٠ ساڵی هه‌یه و چوار ساڵ زیاتریش هه‌یه، هه‌ربۆیه به فه‌ریقی یه‌كه‌م خانه‌نشین كراوه ، له‌ئێستا له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا له كاروباری سه‌ربازیدا به‌رزترین پله فه‌ریقی یه‌كه‌مه، "بۆمن شانازییه كه ساڵی ١٩٨٠ بوومه‌ته پێشمه‌رگه ئێستا كۆتا پله‌م بڕیوه كه فه‌ریقی یه‌كه‌می سه‌ربازییه".
جه‌بار یاوه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، "دوا بڕیاری خانه‌نشین بووم هێشتا توانا و شاره‌زایه‌كی زۆرم هه‌یه له‌بواری سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌دا، په‌یوه‌ندیه‌كی فراوانم هه‌یه له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، ئێستاش ئاماده‌م له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه بێت یان دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كێتی بێت كه پێویستی به شاره‌زایی من هه‌بێت یان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌م خزمه‌ت بكه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ریش بێت، چونكه من له ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه له هه‌مو شانده‌كانی گفتوگۆ بووم له‌گه‌ڵ عێراق و جگه له‌وه ئه‌ندامی لیژنه باڵاكان بووم بۆ هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
جه‌بار یاوه‌ر هەروەها پێشنیارێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ووتی، "ئومێد ده‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دام و ده‌زگای دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌ركه‌سێك كه پێویستیان به ئێمه‌یه ده‌توانین تواناكانمان به‌كاربهێنین، له هه‌موو دونیادا وایه خه‌ڵك كه خانه‌نشین ده‌بن وازی لێناهێنن به‌كاری ده‌هێنن، وه‌زیری ئێستای به‌رگری ئه‌مریكا پێشتر خانه‌نشین بوه، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری گه‌وره‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه له ئه‌مریكا زۆربه‌ی خانه‌نشینه‌كان ده‌هێنه‌وه به‌داخه‌وه له كوردستان نیه، من ئه‌م پێشنیاره پێشكه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م كه دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی هه‌بێت یان سه‌ر به حكوومه‌ت یان سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت، ئه‌وانه‌ی وه‌كوو ئێمه وان به سه‌دان كه‌س هه‌یه له كوردستاندا ده‌توانن بمانهێننه‌وه و له‌و دامه‌زراوانه كاربكه‌ین".
له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر ووتی، "ده‌توانم بڵێم ئێستا له قۆناغی كۆتیاییداین، ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌گێڕمه‌وه بۆ ساڵی ٢٠٠٦ه‌وه، ئه‌وكات فه‌رمانێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی كه ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بو ده‌رچوو، كه لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش درووستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی فه‌له‌ك كه پارتی بوو و هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی كه یه‌كێتی بو، له یه‌كێتی من بوم و له‌گه‌ڵ فه‌ریق شێروان كه ئێستا له داموده‌زگای هێزه‌كانی ٨٠یه، كه ساڵانێك وه‌كو برا پێكه‌وه كارمان كرد، تا گه‌یشته ساڵی ٢٠١٠ توانیمان وه‌زاره‌تی یه‌ك بخه‌ین و یاساكانمان هه‌مواركرده‌وه كه چوار یاسان و رێنماییه‌كانمان هه‌مواركرده‌وه و دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه له دو وه‌زاره‌ت كردمانه یه‌ك وه‌زاره‌ت، ئینجا له‌ناو وه‌زاره‌تدا ده‌ستمان كرد به پڕۆسه‌ی یه‌كخستن".
روونیشیكرده‌وه، "ئه‌وكاته‌ی كه كاك شێخ حه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه بو توانیمان ١٢ لیوا یه‌ك بخه‌ین، دواتر كه جه‌نابی مسته‌فا سه‌ید قادر بو به وه‌زیر پڕۆسه‌كه دیسان به‌رده‌وام بو چوار لیوامان یه‌كخست، ماوه‌یه‌ك كاك كه‌ریم سنجاری بوو، ئێستاش كاك شۆڕش كه وه‌زیری پێشمه‌رگه تا ئێستا ١٨ لیوای یه‌كگرتومان هه‌یه له وه‌زاره‌ت و هه‌ردوو هێزه گه‌وره‌كه‌ی پشتیوانی وه‌زاره‌ت كه ٧٠ و ٨٠ن ئێستا په‌یوه‌ستكراون به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌ندێك هێز ماوه كه وورده وورده رێك ده‌خرێن و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌وانیش به زووترین كات بهێنرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزێكی یه‌كگرتومان هه‌بێت بۆ هه‌مو ئه‌و وڵات بتوانێت هه‌مو كوردستان بپارێزێت، هێزی فڵان كه‌س و فڵان لایه‌ن نه‌مێنێت".
جه‌بار یاوه‌ر ده‌شڵێت، "یه‌كێك له سیماكانی ده‌وڵه‌ت بوون یان حوكمڕانی ئه‌وه‌یه كه هێزێكی یه‌كگرتوی پاراستنی ئه‌و ووڵاته‌ت هه‌بێت، به‌پێی پێشبینی ئێمه و هاوپه‌یمانان هێشتا نزیكه‌ی سێ ساڵی دیكه‌مان ده‌وێت واتا ساڵی ٢٠٢٥ ده‌توانین هه‌م هه‌موو هێزه‌كان یه‌ك بخرێت هه‌م بتوانین ریفۆڕم و چاكسازی پێكه‌وه ته‌واو بكه‌ین، كه هه‌ردوكیان به یه‌ك ئاڕاسته ده‌ڕۆین، من خۆشحاڵ ده‌بووم كه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌دا بوومایه، ئێستا راسته له وه‌زاره‌ت نامێنم به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌دا ده‌بم و له خزمه‌تا ده‌بم".
جه‌بار یاوه‌ر هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، "ئێمه هه‌تا نه‌گه‌ینه قۆناغی یه‌كخستن و ریفۆڕمی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێشتا كوردستان له مه‌ترسیدا ده‌بێت، ببینه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یه‌ك هێزی یه‌كگرتویان نیه له‌كاتی ململانێ به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردن و بوونی بیروبۆچوونی جیاواز ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنرێن، ده‌بێته ته‌جرویه‌كی تاڵ، ئێمه هه‌مومان هی یه‌ك ووڵاتین كه بو به شه‌ڕی براكوژی ده‌بێت به شه‌ڕی خۆكوژی، سه‌یری ووڵاتانی یه‌مه‌ن، لوبنان، لیبیا و سووریا و ئێستای عێراقیش بكه، به‌راستی ده‌بێت وه‌كوو كورد هه‌وڵبده‌ین هێز بێلایه‌ن بكه‌ین ته‌نها پێشمه‌رگه‌ش نا، هێز ته‌نها لای پێشمه‌رگه نیه ده‌بێت پێشمه‌رگه، ئاسایش و پۆلیس بێلایه‌ن بكه‌ین و هه‌ر هێزێكی چه‌كدار ده‌بێت بێلایه‌ن بێت، ته‌نها ئه‌ركیان پاراستنی ووڵاته‌كه و هاووڵاتیانی بێت".
له‌باره‌ی قورسی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی، "له‌راستیدا نامه‌وێت ته‌بریر بهێنمه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت هێزه سیاسیه‌كان كه چه‌كداریان هه‌یه بگه‌نه ئیراده‌یه‌كی وا كه ئیتر ململانێكانیان بگه‌یه‌ننه قاڵبێكی وا كه ململانێی سیاسی و چۆنێتی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه بێت نه‌وه‌كو چه‌كدار بهێنن بۆ فه‌رزكردنی خۆیان، ئه‌مه‌ی هه‌یه له كوردستان له زۆربه‌ی وڵاتان هه‌بوه و تاوه‌كو گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه هێزێكی یه‌كگرتویان هه‌بێت، ئێستا پێویستمان به بونی ئیراده و متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌بێت باوه‌ڕۆیان به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له هه‌ڵبژاردندا".
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە