جەختکردنەوەی ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی کوبا لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی جیهانی دژ بە چەوساندنەوەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا

پەیامی کورد  ...  جەختکردنەوەی ڕێبەری باڵای ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی کوبا لەسەر پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی جیهانی دژ بە چەوساندنەوەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا

سەرۆک کۆماری کوبا لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆبووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە میانەی دیدار لەگەڵ میگێل دیاز کانێل، سەرۆککۆماری کوبا و شاندەکەی، ئاماژەی بە توانا سیاسی و ئابوورییە گەورەکانی دوو ووڵات کرد و جەختی کرد کە ئەم توانایانە بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی بەکاربهێنرێت.وە هاوپەیمانی نێوان ئەو ووڵاتانەی کە هەمان هەڵوێستیان هەیە بەرامبەر بە چەوساندنەوەی ئەمریکی و ڕۆژئاوا بەکاربهێنرێت

ناوبراو زیادی کرد : ئەم هاوپەیمانییە کە تیشک دەخاتە سەر هاوکاری ئابووری، دەتوانێت هەڵوێستێکی هاوبەش و کاریگەر سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی جیهانی وەک پرسی فەڵەستین بگرێتەبەر.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە پرسی فەلەستین ئاماژەی بەوەدا: پرسی فەلەستین تەنیا پەیوەندی بە حاڵەتەکانی ئەم دواییەی غەززە و تەقینەوەکانەوە نییە، چوونکە گەلی فەلەستین هەمیشە لە ماوەی ڕابردوودا تووشی هەموو جۆرە ئەشکەنجە و ئازار و کوشتنێک بووە ٧٥ ساڵە، بەڵام ئێستا کارەساتەکەی غەززە ئەوەندە گەورەیە ڕاستییەکە بۆ ڕای گشتییە، جیهان ئاشکرا بووە و هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ شاردنەوەی.

ئایەتوڵڵا خامنەیی هەڵوێستەکانی سەرۆک کۆماری کوبا سەبارەت بە پرسە جیهانییەکان، بەتایبەتی پرسی فەلەستین، هاوتەریب لەگەڵ هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی زانی و بە ئاماژەدان بە هاوکارییەکانی نێوان دوو ووڵات لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان، زیادی کرد: پەیوەندییەکانی نێوان دوو ووڵات پێویستە ووڵاتان لە بوارە جیاجیاکاندا زیاتر بەهێز بکرێن، لەوانە هاوکاری زانستی، و هیوادارین بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە حکوومەتەکەی کاک ڕەئیسی حکوومەتێکی "کار و چالاکی"یە، لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکان بەرەو پێشەوە بچن و بگەنە قۆناغی جێبەجێکردن و کردار.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە