جەخت كردنەوەی ئەمریکا لەسەر پێویستی چەك داماڵینی حیزبۆڵڵای لوبنان 

پەیامی کورد    ...   جەخت كردنەوەی ئەمریکا لەسەر پێویستی چەك داماڵینی حیزبۆڵڵای لوبنان 

لەچەك داماڵینی حیزبۆڵڵا و چاکسازییە ئابوورییەکان لە لوبنان، خاڵی سەرەکی سەردانی فەرمی جێگری نێردەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەیرووت بوو.

مۆرگان ئۆرتێگاس، جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ دووەم جار لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆشکی سپی، سەفەری بەیرووتی كرد.

ناوبراو لەم سەفەرەدا وێڕای گرتنەبەری شێوازێكی دیپلۆماسیتر بەرامبەر بە بەرپرسانی لوبنان، جەختی لەسەر ئەو پەیامە کردەوە کە ئەولەوییەتی واشینتۆن لە چەک داماڵینی حیزبۆڵڵایە. گرووپێک کە دەوترێت دوای شەڕی دوو مانگەی لەگەڵ ئیسرائیل زۆر لاواز بووە.


ئەم بابەتە 38 جار خوێندراوەتەوە