جەعفەر شێخ موستەفا پەیامێک سەبارەت بە چارەنووسی عێراق و کوردستان بە " هاوشێوە بوونی ئەفغانستان " ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... جەعفەر شێخ موستەفا پەیامێک سەبارەت بە چارەنووسی عێراق و کوردستان بە " هاوشێوە بوونی ئەفغانستان " ڕادەگەێنێت
جەعفەر شێخ موستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەێنێت : لەو باوەڕەدا نین ئەو چارەنووسەی ئه‌فغانستان له عێراق و کوردستانیش ڕووبدات، چوونکە "پێمان وانییه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عێراق بەجێبهێڵن"، دەشڵێت، "یه‌که‌ی ٧٠ که مه‌رکه‌زی بڕیاری سیاسی له لای (بافڵ تاڵه‌بانی)یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌موو ئاماده‌ییه‌کی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ یەكگرتنەوە".
جەعفەر شێخ رایگەیاندووە : " من پێموانییه عێراق و کوردستان وەک ئەفغانستانی لێبێت، جیاوازییه‌کی زۆر گه‌وره لە نێوان ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هەیە، بەڵام ئه‌وه ئه‌گه‌رێکه، چوونکه ئێمه پێمان وانییه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان عێراق به‌جێبهێڵن".
ئاماژەی بەوەشكردوە، "مه‌سه‌له‌ی هێزی ئاڵتونی به‌شێکه له یه‌که‌ی ٧٠ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک ده‌ڵێت به‌هه‌ڵه تێگه‌یشتوون، هێزی ئاڵتۆنی ئه‌وه لیوایه‌کە پێیان ده‌ڵێن لیوای کۆماندۆ ئه‌وه فه‌وجێکه له لیواکه ملکه‌چه بۆ فه‌رمانی یه‌که‌ی ٧٠، به‌داخه‌وه که هه‌ندێک خه‌ڵک ناوی ئه‌وه‌ی لێده‌هێنێت به‌ناوی منه‌وه‌یه، ئه‌و هێزە (هێزی ئاڵتۆنی) هێزه‌کانی یه‌که‌ی ٧٠ دایناون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان، هێزێکی مه‌شق پێکراون له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان ئه‌مڕۆ شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کارده‌که‌ن ئه‌وان پارێزگاری له‌وان ده‌که‌ن و به‌شێکن له یه‌که‌ی ٧٠ و له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌که‌ی ٧٠ نیین".
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕوو، "یه‌که‌ی ٧٠ که مه‌رکه‌زی بڕیاری سیاسی له‌لای (بافڵ تاڵه‌بانی)یه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان هه‌موو ئاماده‌ییه‌کی خۆی ده‌ربڕیوه، به‌ڵێنیشی داوه که هیچ ڕێگرییه‌ک نه‌بێت هەروەها هاوکار و هه‌ماهه‌نگ بێت و به ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیشی ده‌زانێت که ده‌بێت هێزی پێشمه‌رگه هه‌مووی ملکه‌چی یاسا و نیزام له‌ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا بێت، وە پێش ئه‌وه جه‌نابی کاک مه‌سعوود وه‌کوو سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان فه‌رمانیداوه که یه‌که‌ی ٨٠ به‌ته‌واوه‌تی بچێته‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه که ئه‌مه دوو ناوه‌ندی بڕیاری زۆر گرینگن و هێزی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوو سه‌رکردایه‌تیه سیاسیه‌دایه".
لەبارەی ئەو پرسیارەش کە گەرەنتی دەدەن بە خەڵکی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی نابنەوە لە داهاتوودا جەعفەر شێخ موستەفا دەڵێت، "من ئومێدێکی زۆر زۆرم هه‌یه، ئاسۆیه‌کی ڕوونیش ده‌بینم که بتوانیین ئێمه له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سوپایه‌کی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کگرتوو درووست بکه‌ین و بتوانیین ڕووبه‌ڕووی هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ببینه‌وه له شه‌ڕیشدا مرۆڤ ناتوانێت گه‌ره‌نتی بدات که بوترێت ١٠٠% من ده‌توانم ئه‌وه بکه‌م به‌ڵام من زۆر به ئه‌گه‌رێکی لاوازی ده‌زانم که ڕۆژێک ئێمه له‌گه‌ڵ عێراقدا ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕ ببینه‌وه. "
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە