جەمشید ڕەزایی بووە فەرماندەی نوێی سوپای بیت المقدس لە کوردستان
پەیامی کورد ... جەمشید ڕەزایی بووە فەرماندەی نوێی سوپای بیت المقدس لە کوردستان
بە فەرمانی فەرماندەی گشتی سوپای تێرۆریستی پاسداران، جەمشید ڕەزایی، یەکێک لە ڕووخسارە بەدناوەکانی ئەم ڕێکخراوە تیرۆریستییە، وەک فەرماندەی سوپای بیت المقدس لە کوردستان دەستنیشان کرا.
ڕەزایی کە پێشتر لە لەشكری ٢٢ی بیت المقدس ڕۆڵی سەرەكی لە سەرکوتکردنی خوێناوی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە کوردستاندا بینیوە، ئێستا گوایە وەک ووڵامێك بە خزمەتە درەوشاوەکانی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤدا پلەی بەرزکراوەتەوە!
بەڵگەنامەکان ئەوە دەردەخەن کە ڕاستەوخۆ دەستی لە تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی هەبووە، سیڤییەک بۆ سوپای تیرۆرێست بە میداڵی شانازی دادەندرێت.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سوپای بیت المقدس کوردستان لە لیستی گەمارۆوەکانی مافی مرۆڤی یەکیتی ئەورووپادایە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە