جەمیل بایک: ئەگەر هێزەکانی " پەکەکە "ش نەبوونایە تورکیا هێرشى دەکردە سەر ڕۆژئاواى کوردستان

 پەیامی کورد     ...   جەمیل بایک: ئەگەر هێزەکانی " پەکەکە "ش نەبوونایە تورکیا هێرشى دەکردە سەر ڕۆژئاواى کوردستان

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هاوسەۆکی کۆما جڤاتی کوردستان " کەجەکە " جەمین بایک ڕایگەیاند : بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا زۆر جار ڕایانگەیاند کە ، ئەو هەڵەیەی کە ئێمە لە باشووری کوردستان ئەنجام مان دا لە ڕۆژئاوای کوردستان جارێکی دیکە دووبارەی ناکەینەوە ، هەر بۆیە ئەگەر هێزەکانی " پەکەکە " نەبوونایە ئەوە دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستان یشی دەکرد .

بایک لە ووڵامی پرسیارێک لە ماڵپەڕی کوردستان ڕۆیتەرز دا لە سەر دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ئەو ناوچەیەدا هەڵسەنگاندنی خۆی ڕاگەیاند و بە پێی قسەکانی بایک ، تورکیا لە دژی ئەوەی کە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ستاستۆیەکی بە دەست بهێنن و هەر بۆیە هێرشی بۆ سەر ئەو شوێنە دەست پێکرد .
هاوسەرۆکی کەجەکە ئاشکرای دەکات کە " تورکیا بوونی کورد ڕەت دەکاتەوەو ئەوان بە فەرمی ناناسێنێت . سیستەمی دیمۆکراتی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کوردانی باکوور نموونەیەکی دیار و ڕوون و ئاشکرایە .ئەمەش سیستەمی تورکیایە کە ژینۆساید کردنی کوردان لە خۆی دەگرێت هەر بۆیە بڕیاریان دا کە هێرش بکەنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان .

بایک هەروەها ووتی : هۆکاری ڕاستەقینەی هێرش کردنی تورکیا لە دژی ڕۆژئاوای کوردستان " پەکەکە " نییە و هەروەها لە قسەکانی خۆیدا ئاماژەی بەوەش کرد :" بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا زۆر جار ووتوویانە کە ئەو هەڵەیەی کە ئێمە لە باشووری کوردستان کردمان لە ڕۆژئاوای کوردستان یش دووبارەی ناکەینەوە . هەر بۆیە ئەگەر پەکەکە ش نەبوایە ئەوە تورکیا هەر هێرشی دەکردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان . هەر بۆیە لێرەدا ئاشکرایە کە هۆکاری هێرش کردنی تورکیا دوژمنداری یە لەگەل کوردەکان و دەیەوێت ستاستۆی کوردەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بخاتە بەر ئاستەنگ و گرفتەوە .

هەوسەرۆکی کەجەکە هەروەها ووتی : تورکیا دەیەوێت هەندێک شوێنی داگیرکراوی خۆی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەفراوانتر بکات و ئەوان ئاگادار یشن کە تورکیا داواکاریەکەی خۆی بە سەرۆکی ڕووسیا و ئەمریکا ش ڕاگەیاندووە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە