جەمیل بایک پەیامێکی زۆر گرینگ بەرامبەر بە پارتی و گەلی کورد بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... جەمیل بایک پەیامێکی زۆر گرینگ بەرامبەر بە پارتی و گەلی کورد بڵاو دەکاتەوە
جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، ئەگەر شەڕێکی ناوخۆیی رووبدات ئەوا هەموو کورد زیانی پێدەگات، گەلی کورد ئیدی لە جیهان ناسراوه و رێزی لێدەگیرێت، هیچ کەس بۆی نیە جارێکی تر شکست بە کورد بهێنێت، دهشڵێت، "بۆچی دەبێت لە دژی حكوومهتی باشوور و پارتی بین، هیچ هۆکارێک نیە لە دژی ئەوان بین، ئێمە لە دژی داگیرکەران وەستاوینەتەوە، تێکۆشان دەکەین و دەجەنگین".
جەمیل بایک لەمیانی بهشداریكردن له بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤیدا رایگهیاند، "لهماوهی رابردوو ژنانی کورد، گەنجان، رۆشنبیران، هونەرمەندان، کەسانی ئاکادیمی، هەندێک سیاسەتمەداری کورد، لە هەموو بەشەکانی کوردستان وتیان، ئێمە ئەمە قبووڵ ناکەین، دەبێت کورد لەگەڵ یەکدی شەڕ نەکات، دەبێت بە یەکەوە لە ناو دیالۆگدا بن و هاوکاری یەکدی بن، ئەمەیە دەبێتە هۆی سەرکەوتن بۆ ئێمە، ئەمە چی ئاشکرا کرد، هەموو کەسێک تێگەیشت کە گەلی کورد زۆر پێشکەوتوە، تێگەیشتوە، کورد ئیدی دەزانێت چی زیانی پێدەگەیێنێت و چی سوودی پێدەگەیێنێت، ئەوەی زیانی پێدەگەیێنێت، قبووڵ ناکات و لە دژی دەوەستێتەوە".
ئاماژهی بهوهشكرد، ئیدی گەلی کورد جارێکی تر چارەنووسی خۆی بە پارتێکەوە نابەستێتەوە، "ئیدی کێشەکانی ئێمە تاکە پارتێک ناتوانێت چارەسەری بکات، دەبێت ئێمەش ببینرێین، ئیدی کێشەی کورد کێشەی هەموومانە، تەنها کێشەی تاکە پارتێک نیە، تاکە پارتێک ناتوانێت وەک خۆی، وەکوو پێشووتر چی بیەوێت ئەوە بکات، هەرچیەک دەکات، دەبێت ئێمە ببینن، ئەگەر نەمانبینن، داواکاری و هیواکانی ئێمە بە بنەما نەگرن، ئێمەش ئەو پارتانە قبووڵ ناکەین و ئەو سیاسەتانە رەتدەکەینەوە".
جەمیل بایک باسی لهوهشكردوه، "نابێت هیچ پارتێک لەسەر دژایەتی گەلی کورد، لەسەر دژایەتی پارچەیەکی تر یان دژایەتی پارتێک یان چەند پارتێک، پەیوەندی درووست بکات، ئەگەر لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندی دروست نەکەن، ئەوا فیکر و سیاسەت و تیکۆشان و شێوازیان چی دەبێت با ببێت، ئەوا ئێمە وەکو هێزێکی گەلی کورد تەماشایان دەکەین، ئەوا بۆ ئێمەش دەبێت بە هێز، هەروەها فیکر و سیاسەتیان، شێوازی خەباتیان چی دەبێت با ببێت، پێویستە لە نێوانیاندا پەیوەندیەکی دیمۆکراتیک هەبێت، هەروەها جیاوازیەکانیان چی دەبن با ببن، نابێت کێشەکانیان بە تووندوتیژی، بەڵکو دەبێت بە رێگەی دیالۆگ چارەسەر بکەن. داواکاری ئێمە ئەمەیە".
ووتیشی، "وەکوو هەموو جارێک جەخت دەکەینەوە، ئێمە نە لە دژی حکوومەتی باشوورین، نە لە دژی پارتین، ئێمە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ حکوومەتی باشوور و پارتیدا نیە، هەروەها هیچ کێشەیەکیشمان لەگەڵ پێگەی باشووری نیە، وەکو دەڵێن، ئێمە لە باشور هیچ شوێنێکمان داگیر نەکردوە، پێویستیشمان بە هیچ شتێکی ئەوان نیە، بۆچی دەبێت داگیری بکەین، بۆچی دەبێت لە دژی حکوومەتی باشوور بین، بۆچی دەبێت لە دژی پارتی بین، هیچ هۆکارێک نیە لە دژی ئەوان بین، ئێمە لە دژی داگیرکەران وەستاوینەتەوە، تێکۆشان دەکەین و دەجەنگین".
جەمیل بایک روونیشیكردهوه، "ئێمە دەمانەوێت کوردستان لە داگیرکەری رزگار بکەین، ئێمە بۆ ئەم مەبەستە تێدەکۆشین، ئەوانەی بۆ ئەم مەبەستە تێدەکۆشن قوربانی گەورە دەدەن، چۆن دەبێت هەوڵ بۆ داگیرکەری بدەن، مرۆڤ دەبێت تەنها گوێ لە قسەکان نەگرێت، پراکتیکی پەکەکە لە سەرتاسەری کوردستان لەبەر چاوە، یەکێک مەگەر بێویژدان بێت بڵێت، پەکەکە لە دژی پێگەی باشوورە، لە دژی حکومەتی باشور و پارتیه، ئێمە لە دژی هیچ کەسێک نین، پێشوتریش ئێمە وەها بووین، ئێستاش بە هەمان شێوە بەردەوامە، دەبێت هەموو کەسێک ئەم راستیە ببینێت".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە