جەنگە ئابوورییەکەی ترامپ دەستی پێکرد

پەیامی کورد    ...   جەنگە ئابوورییەکەی ترامپ دەستی پێکرد

بڕیارەکانی ترامپ بۆ سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر دەیان ووڵاتی جیهان کەوتە بواری جێبەجیکردنەوە و ڕێژەی باجەکانی سەر چین یش دوو هێندەی تێپەڕاند.
لە دوای بڕیاری سەپاندنی باجە گومرگییەکانی ئەمریکا بەسەر نزیکەی ٦٠ ووڵاتی جیهاندا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە پێی بڕیارەکە کە لەلایەن دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکاوە واژوو کراوە، باجی گومرگی بە ڕێژەی ١١ ٪ تا ٥٠ ٪ بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکانی ئەو ووڵاتانەدا دەسەپێندرێت، جگە لە چین کە ڕێژەکەی بۆ ١٠٤٪ بەرزکراوەتەوە.
جەنگە ئابوورییەکەی ئەمریکا بەرامبەر ووڵاتانی جیهان و بە تایبەتیش بەرامبەر بە چین کە خاوەنی دووەم گەورەترین ئابوورییە، بووەتە هۆی ناسەقامگیری بازاڕەکان و مەترسیش هەیە پاشەکشە بە ئابووری جیهان بکات.
هەروەها وەزارەتی دەرەوەی چین هۆشداری دایە ئەمریکا کە ملکەچی سزاکانی ترامپ نابێت و ئەگەر بیەوێت جەنگی ئابووری لە دژیان بەرپا بکات، ئەوا تا کۆتایی دەجەنگن.
 


ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە