جەواد زەریف : " ئێران رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گرێت "
پەیامی کورد ... جەواد زەریف : " ئێران رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گرێت "
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پشتیوانیكردنی له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی عێراق له‌ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه، نیگه‌رانی تاران یشی له‌باره‌ی جمووجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش ده‌ڕبڕی
و راشیگه‌یاند، ئاماده‌ن هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی پێشكه‌ش به عێراق بكه‌ن.
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "هه‌ندێك له جموجۆڵه‌كانی داعش له عێراق نیگه‌رانی كردووین، بۆیه بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌و چه‌كدارانه پێویسته ئێران و عێراق هاوكارییه‌كانیان سه‌رله نوێ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه".
ڕوونیشیكرده‌وه،" ئێران چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی دۆسیه‌ی قاسم سلێمانی و ئه‌بوو مه‌هدی مۆهه‌ندیس و هاوڕێیەکانی ده‌كات رێوشوێنه‌كانی عێراق یش له‌و باره‌یه‌وه به‌رز نرخاند به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی داده‌وه‌ری ئێران سه‌ردانی عێراق كرد".
موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه‌شكرد،" ئێران رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌گرێت و ئاماده‌شه هاوكاری سه‌ربازی و ئه‌منی پێشكه‌ش به عێراق بكات دژایەتی تاران یشی بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێكه دیپلۆماسییەکان له عێراق دووپاتكرده‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،" پێشوازی له رۆڵی عێراق له ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه ده‌بێته هانده‌ر بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كان و به‌هێزكردنی هاوكارییه‌كان ووڵاتانی ناوچه‌كه پاڵپشتی تارانیش بۆ ئه‌دا و رۆڵی بونیاتنه‌ری عێراق دووپاتكرده‌وه".
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە