جەیک سالیڤان : هیچ بەرنامەیەک بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی " جۆ بایدن " و موحەمەد بن سەلمان " بوونی نییە
پەیامی کورد ... جەیک سالیڤان : هیچ بەرنامەیەک بۆ دیدار و چاوپێکەوتنی " جۆ بایدن " و موحەمەد بن سەلمان " بوونی نییە
ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی کۆشکی سپی جەیک سالیڤان لە ووتووێژێک لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند " جۆ بایدن " سەرۆککۆماری ئەمریکا پەیوەندی واشینتۆن لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی بە هۆی ڕاوەستانی ڕیاز لە پاڵ ڕووسیا لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئێمە دەخاتە بەر هەڵسەنگاندنی سەر لە نوێوە .
سالیڤان هەروەها ووتی : " بایدن " لە داهاتوودا پەیوەندی لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی یەک لایەنە نابێت و لەگەل ئەندامانی کۆنگرە لە هەر دوو حیزب ڕاوێژ دەکات تاکوو بە شێوەی هاوبەش کار بکەن . ئێمە بژاردەگەلێکی زۆرمان بۆ ڕێکارگەلی نوێمان لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی هەیە ، لەوانەش هاوکاری ئەمنییەتی بۆ پاشایەتی .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە