جەیک سۆلیڤان لەگەڵ ناتانیاهوو و گاڵانت کۆبووەوە
پەیامی کورد ... جەیک سۆلیڤان لەگەڵ ناتانیاهوو و گاڵانت کۆبووەوە
جەیک سۆلیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی سەردانی ئیسرائیلی کرد
جەیک سۆلیڤان لە تەلئەڤیڤ لەگەڵ بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یووئاڤ گاڵانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆبووەوە.
باس لەوەش کراوە کە لە میانەی دیدارەکەی سۆلیڤان دا باس لە ململانێی کەرتی غەززە و سنووری لوبنان کراوە.
دوای کۆبوونەوەکە، گاڵانت سوپاسی ئیدارەی ئەمریکای کرد بۆ پشتگیرییەکانی. هەروەها تزاچی هانگبی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل و برێت مەکگۆرک ڕێکخەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای کۆشکی سپی ش بەشدارییان لە کۆبوونەوەکاندا کرد.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە