جەیک سۆلیڤان نیازی ووڵاته‌كه‌ی بۆ بەردەوام بوونی هێرشی دیكه بۆ سه‌ر خاكه‌كانی عێراق و سووریا پشتڕاستكرده‌وه
پەیامی کورد ... جەیک سۆلیڤان نیازی ووڵاته‌كه‌ی بۆ بەردەوام بوونی هێرشی دیكه بۆ سه‌ر خاكه‌كانی عێراق و سووریا پشتڕاستكرده‌وه
جه‌یك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نیازی ووڵاته‌كه‌ی بۆ ده‌ست پێكردنی هێرشی دیكه بۆ سه‌ر خاكه‌كانی عێراق و سووریا پشتڕاستكرده‌وه و رایگه‌یاند، هێرشه‌كانی هه‌ینی ڕابردوو كۆتا هێرش نابن.
جه‌یك سۆلیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، " جۆ بایدن هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ڕوون بوو كه كاتێك هێزه‌كانمان كرانه ئامانج، ووڵام ده‌ده‌ینه‌وه".
ووتیشی، "فه‌رمانی سه‌رۆككۆمار بۆ ووڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دژی ئێمه پته‌و و جیددییه و ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ڕووده‌دات، ئه‌و بۆردومانانه‌ش كه له ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستمان پێكرد كۆتایی بابه‌ته‌كه نیە ، به‌ڵكوو ده‌ستپێكی بۆردومانه‌كان ده‌بن و رێوشوێنی دیكه‌ش ده‌گرینه‌به‌ر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ژماره‌ی قوربانیانی میلیشیاكان ده‌كه‌ین و پێمان وایه كه هێرشه‌كان كاریگه‌ری باشیان هه‌بوه له لاوازكردنی تواناكانیان".
ئەم بابەتە 12009 جار خوێندراوەتەوە