حاکمی دوبەی هەواڵ لە خستنەڕێی دووهەمین ووزەخانەی ئەتۆمی ئیمارات دەدات

پەیامی کورد     ...   حاکمی دوبەی هەواڵ لە خستنەڕێی دووهەمین ووزەخانەی ئەتۆمی ئیمارات دەدات

شێخ موحەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتووم حاکمی دوبەی و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات سەرەتای دەست بەکاربوونی لە دووهەمین ووزەخانەی ئەتۆمی بەڕاکە لە ئەبوو زەبی ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک بن ڕاشد لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : " پیرۆزبایی لە ئیمارات دەکەین بە بۆنەی سەرکەوتنەکەی لە سوودوەرگرتن و دەستبەکاربوون لە دووهەمین ووزەخانەی ئەتۆمی لە ناوچەی بەڕاکە کە لە ئەبووزەبی یە دەکەین " .

ئەو بە ئاماژەدان بەوەی کە ٧٠٪ ی هاووڵاتی یانی فەرمانبەر لە ووزەخانەی ئەتۆمی ژێر تەمەنی ٣٥ ساڵن جەختی کردەوە : ئێمە وولاتێکی گەنجین کە لە سەر گەنجەکانی و گەنجەکانی بۆ گەیاندنی وولات بەرەو ئاسۆگەلی مێژوویی بێوێنە ، لە سەر وولاتەکەیان هەژمار دەکەنەوە

جێگای ئاماژەدانە ڕێکخراوی فێدڕاڵی چاودێری ئەتۆمی ئیمارات لە فێبریوەری ٢٠٢٠ ئیزنی کەڵک وەرگرتنی لە یەکەمین ووزەخانەی ئەتۆمی بەڕاکەی دەرکردبوو .


ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە