حاکم ڕزگاری کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
پەیامی کورد ... حاکم ڕزگاری کاندیدی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت
یەكێك لە كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ڕایدەگەینێت، كە هیچ هەوڵێكی نەداوە و هیچ پەیوەندییەكی نەكردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە و پێشبینی دەكات، كە ڕەنگە دۆخێك بێتە پێشەوە ببێت بە كاندیدی هاوبەش.
حاكم ڕزگار حەمە ئەمین، كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی دا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند : ڕەوشی مافی مرۆڤ لە عێراق ناجێگیرە و دادپەروەری پێویستی بە پێداچوونەوەیە، ئەوەی پۆستی سەرۆككۆمار وەردەگرێت دەتوانێت لەگەڵ دەسەڵاتەكانی تر جێگە دەست دیاربێت لەو بوارانەدا.
دەربارەی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆمارەوە لەكاتێكدا كاندیدەكانی تر پشتیوانی حزبییان هەیە ووتی: پێویستی ئەندامانی پەرلەمان بە ویژدانەوە دەنگ بدەن و ئێمەیش كەسێكی نەناسراو نین، حەزیش ناكەم لەدەرەوەی كوتلە كوردییەكان پۆست وەربگرم و ئەگەر كوتلە كوردییەكان دوژمن بن سەركەوتوو نابم.
حاكم ڕزگار ووتیشی: هیچ پەیوەندییەكی تایبەت و ژێربە ژێرم لەگەڵ كەس درووست نەكردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، دڵنیاشم هیچ لایەنێك دژایەتیم ناكەن، لەگەڵ ئەوەشدا شتی سەیر و سەمەرە درووست دەبێت و دۆخی تایبەت دێتە پێشەوە ئەوە شتێكی ترەوە، ئەگەر كاندیدی یەكێتی دەربچێت و پارتی پشتگیری نەكات وەك پێویست سەركەوتوو نابێت و بە پێچەوانەشەوە.
پێشبینیكرد ببێت بە كاندیدی هاوبەش و لەوبارەیەوە ووتی: خۆ كاندیدكردنی من لەوانەیە ببێتە هۆی یەكڕیزی ماڵی كورد، ئەگەر لایەنەكان نەگەن بە رێككەوتن ئەو كاتە لەوانەیە من ببم بە كاندیدی هاوبەش.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە